عەشقی منداڵیم «My childhood love»

Todos los derechos reservados ©

Sinopsis

من بۆ لەیلا مردم ئەویش بۆ موراد🥀

Genero:
Romance/Drama
Autor/a:
ⁿⁱˡ
Estado:
Completado
Capítulos:
3
Rating
n/a
Clasificación por edades:
16+

~گەڕانەوەی موڕاد~

~کاتی ئێستا~

ئەمەی من دەینووسم «1000» لاپەرەیە ئازار و دڵخۆشییەکانی ژیانمە.! من دوای ئەوەی عاشقت بووم دەستم کردە نووسین ڕەنگە پێم بڵێیت گەمژەم یانیش هەرشتێکی تر..! بەڵام من عاشقی تۆم.! تۆ یەکەم و کۆتایی منیت تۆعەشقی منداڵی منیت.. وەک دەزانن خۆشەویستی منداڵیش هیچ درۆ نییە....دوای ڕۆشتنت لەم شارە هەستم بەتەنهای کرد نەک هەست هەربەڕاستی تەنها بووم.! دواشت بۆ من ماوەتەوە لە لایەن تۆوە ئەو قردێلە سوورەیە کە بەمنت یا... وتت هەرگیز با ون نەبێت.. هەرکات بیرت کردم سەیری ئەوە بکە و دڵخۆش بە بەڵێ منیش وام کرد چوار ساڵ بەسەر ڕۆشتنت تێپەڕێوە و هەرکات دڵتەنگ بم یان دەنووسم یانیش. سەیری قردێلە سوورەکە دەکەم تاکە شتی ژیانمە ئەوەندە بەنرخە لەلام.. چوار بەبێ تۆ مردن بوو بۆم شەوانە بەگریان دەخەوتم بەڵام ئیتر کۆتایی هات ئازارەکان ئەمڕۆ ڕۆژی گەڕانەوەی تۆیە.!!

ڕۆز: لەیلااااا»بەدەنگی بەرز وتی

لەیلا: واهاتم « ئەویش بەهەمان شێوەی ئەو وتی بۆ ئەوەی گوێی لەدەنگی بێت

لەیلا: بەڵێ ڕۆز؟!

ڕۆز: ئەرێ لەیلا لەکوێیت ئەمڕۆ ماڵ پورم دەگەڕێنەوە..موڕادیش دێتەوە بۆ ئەوەندە بێ خەم دانیشتووی« بەزەردەخەنی شەیتانی وتی»

لەیلا: ششش هێواش ڕۆز دایکم گوێی لێ ئەبێت«بەترسەوە وتی

ڕۆز: هههه گەمژە مەترسە دایکم ڕۆشت هەندێک شت بکرێت وتی تا یەمەوە ئاگاداری خواردنەکەم بن نەسوتێت

لەیلا: بەڵێ ئەمڕۆ تاکە عەشقم دەگەڕێتەوە دوای چوار ساڵ« بەدڵخۆشی وتی

ڕۆز: ئەوە چییە وەڵا بێتە داوات بە چلە پوشێک شووی پێ ئەکەیت تۆزێک خۆت قورسکە ڕۆڵە.. ئەو تەنها وەک پورزایەک حسابت بۆ ئەکات«بەبێزاری وتی

لەیلا: خوشکی گەورەم نەبوویتایە شتێکم ئەوت.. بەڵام با کەسێکیش دڵی تۆ ببات ئەوکات دەتبینمەوە خاتوو ڕۆز

ڕۆز: من تاکە عەشقم خواردنە«بەبێ منەتی وتی

لەیلا: چونکە تۆ گەمژەیت بۆیە« بەبێزاری وتی

گەشبین: ئەرێ کچەکان ئەوە چی ئەکەن.. ئایی بۆنی برنجەکەم یەت دووکەسی باشم لەماڵەوە داناوە.. دەی بجوڵێن کەمێکی تر باوکتان پورە بەناز و ئەوان دێنێتەوە.!!

لەیلا: باشە دایکە گیان«بەدڵخۆشی وتی

ڕۆز: خێرە وا دڵخۆشی خانم؟!( بەشەیتانی وتی

لەیلا: ئێ بەڵێ د-دڵ خ-خۆشم ب-ۆ نابێت؟!(بەشپرزەی وتی

گەشبین: دەبەسی کەن قسەی کەم و ئیشی زۆر دەی بڕۆن درەنگە« بەهاوارەوە وتی

ڕۆز: دایکە گیان هێواش گەر دوو جاری تر هاوار بکەیت وابزانم گوێیەکانم لەدەست ئەیەم... ئینجا بۆچی وا خۆتان شپرزە کردوە یەکێ نەزانێت سەرۆکی وڵات یەتە ماڵمان

لەیلا: لەئێستاوە خەم بۆ هاوسەرەکەت ئەخۆم بەڕاستی داماوە..« بەبێزاری وتی

گەشبین: یەک جاری تر پێتان بڵێمەوە یەم هەموو گیانتان ئەشکێنم دەبڕۆن(بەتوڕەی وتی

لەیلا

هەموومان خەریکی کاری ماڵەوە بووین تا کاتی گەڕانەوەی ماڵی پورە بەنازم لە ئەڵمانیا.. کەمێکی تر عەشقەکەم دەبینم باوەڕناکەن چەندە دڵ خۆشم

~~

زەنگی دەرگاکە لێی دا

گەشبین: بەخێربێیتەوە خوشکەکەم ماڵەکەت ئاوەدان کردوە« بەگریانەوە وتی»

بەناز: قوربانت بم خوشکەکەم چەنم بیر ئەکردی «بەگریانەوە وتی

لەیلا: پورێ گیان بەخێر بێیتەوە « بەدڵخۆشی وتی

بەناز: ئەی بەقوربانت بم لەیلاکەم چەند گەورە بووی« وای وت و باوشی لێیا

ڕۆز: ئەی من پورێ لەبیر کرام« بەتوڕە نوونێکی ساختەوە وتی

بەناز: جاچۆن رۆزی خۆم لەبیر دەکەم وەرە باوەشم« بەدڵخۆشی وتی و باوەشی لێیا

«سڵاو»

لەیلا

دەنگێک هات هی کەسێکی تر بوو ئەو دەنگەم هەرگیز نەبیستوە ئەمە کێیە لە کەسێک دەچێت کە تازە فێری زمانی کوردی بووبێت.ئەمە کێیە؟!

گەشبین: بەناز ئەمە کێیە ئەم کچە جوانە؟!چویتە دەرەوەی وڵات فێر بوویت خزمەتکار و شت بگریت« بەزەردەخەنەوە وتی

بەناز: نانا کچێ خوشکم ئەمە خزمەتکار نییە ئەمە بوکەکەمە «بەدڵخۆشی وتی

هەرسێکییان: چیی؟؟؟

بەناز: بەڵێ بوکەکەم سابرا«بەزەردەخەنەوە وتی

لەیلا

ئەوە چی ئەڵێن بوکی چی،!؟ من بەهەڵە ئەیبیستم ؟! ئەمە خەونە؟! هەست بەشکانی دڵم ئەکەم خوایە گیان با ئەمە خەو بێت ئاخر چۆن دەبێت من عاشقی موڕاد ببم و ئەویش کەسێکی تر بکات بەهاوسەر دڵنیام گاڵتە دەکات.! قسەکەی ڕۆز هۆشی هێنایەوە

ڕۆز: دەی پورێ دڵنیام گاڵتە دەکەیت بەڵام گاڵتەکەت خۆش نەبوو چۆن ژن بۆ موڕاد دەهێنیت بەبێ ئێمە» بەزەردەخەنەیەکی ساختەوە وتی»

بەڵێ هاوسەری منە» بەدەنگە گڕەکەی وتی

دوای ئەوەی گوێیان لەدەنگەکە بوو هەموویان ڕوویانکردە دەنگەکە خاوەنی دەنگەش موڕادە.!!

موڕاد: چۆنی پورێ گیان«بەزەردەخەنەیەکی کەم وتی

گەشبین: بەخێر بێیت موڕاد گیان

موڕاد: سپاس پورێ گیان

گەشبین: بەڕاست ئەم کچە هاوسەری تۆیە؟!

موڕاد: بەڵێ پورێ گیان هاوسەرەکەم سابرا

گەشبین: جاڕۆڵە بۆچی ئاوا بەبێدەنگی هاوسەرگیریت کرد هیچ نەبوایە چەندین جار تەلەفونمان کرد با پێو بوتینایە یان تۆ بەناز بۆ قسەو نەکرد

بەناز: بەخوا گەشە گیان ویستمان ببێتە سووپرایز ئینجا ئەونە نییە هاوسەرگیریان کردوە سێ مانگە.. ویستمان لێرەش دووبارە ئاهەنگیان بۆ بکەینەوە

گەشبین: جا بەناز ئەوکچە نوێژ ئەکات؟! چونکە ئێمە موسڵمانین.! چۆن کچێکی خانوومانی شارەکەی خۆمانت بۆ نەهێنا؟!

موڕاد: من عاشقی بووم پورێ گیان وە خەمی ئەوەت نەبێت ئەویش بوەتە موسولمان و کەسێکی زۆر باشە« بەساردی وتی

لەیلا

ئەوە چی دەڵێت دەڵێت من عاشقی بووم؟! هێندەی من عاشقی تۆ بوەم... ئەوەندە عاشقی ئەو کچە بوە ئاخر بۆچی منت نەویست من لەو کچە کەمترم؟!بۆ مەگەر من چیم بوو؟! خودایە گیان با لەم ناخۆشییە ڕزگارم بێت تکایە..

موڕاد: لەیلا؟!

لەیلا: ب-بەڵێ موڕاد؟!« بەپچری وتی

موراد: چۆنی لەیلا دەمێکە نەمبینیوی بیرم ئەکردی

لەیلا

ئەلێت بیرم ئەکردی؟! ئاخر هێندەی من بیری ئەکردم شەوانە بێ یاد کردنەوەی ئەو نەخەوتوم چەندین ساڵە بەحسرەتی ئەوە بووم ببم بەهی ئەو کەچی لە شوێنی من کەسێکی تر بەدەستی هێنا.!

گەشبین: لەلیلا کچم موڕاد لەگەڵ تۆیەتی

لەیلا: ها؟! باشم موڕاد سپاس«بەساردی وتی

لەیلا: بەیارمەتیتان پورێ گیان کەمێک هەست بەگێژ بوون ئەکەم دەڕۆمە ژوورەکەم

بەناز: ئیسراحەتی خۆت وەربگرە کچەکەم

موڕاد: گەر باش نیت دەڕۆینە نەخۆشخانە نامەوێت هاوڕێی منداڵیم هیچی لێ بێت

لەیلا بێ ئەوەی هیچ بڵێ ڕۆشتە ژوورەکەی

ڕۆز: پورێ گیان بەیارمەتیت سەیرێکی لەیلا ئەکەم

موڕاد: منیش بێم؟!

ڕۆز: نەخێر سپاس تۆ لەلای هاوسەرەکەت بە« بەڕقەوە وتی

«««

ڕۆز: لەیلا گیان ئەو دەرگا بکەوە« بەترسەوە وتی

لەیلا: توخوا بڕۆ ڕۆز با کەمێک تەنیا بم« بەگریانەوە وتی

ڕۆز: دەی خوشکە نازدارەکەی من ئەو دەرگا بکەوە پێش ئەوەی کەس بێت

دەرگاکە کرایەوە ڕۆز ڕۆشتە ژوورەوە و دەرگاکەی قوفل کرد

لەیلا: ئاخر ڕۆز توخوا بینیت؟! همم هێندەی من عاشقی ئەو بووم چەندەها داواکاریم ڕەتکردەوە لەبەر ئەو کەچی ئەویش هاتوە ئەڵێ عاشق بووم.!! ئەی من چی توخوا؟! دەڵێت هاوڕێی منداڵیم بۆ من هاوڕێی ئەوم واتا جگە لەهاوڕێ بەهیچی تر سەیری نەکردومم؟!«بەگریانەوە وتی

ڕۆز: قوربانی چاوە جوانەکانت بم لەیلاکەم مەگری«باوەشی یا لەخوشکەکەی

لەیلاگریانەکەی قوڵ تر بوو

لەیلا: ئاخر ئێستا من چی بکەم؟من چۆن ئاوا بژیم؟! ها واتا دەبێت بیبینم ئەو کوڕەی عاشقیم لەباوەشی کەسێکی تر؟! بۆچی خۆشی نەویستم بۆ مەگەر لەمن باشتر هەیە؟! یان لەمن جوانترە ئەو کچە« بەگریانەوە وتی

ڕۆز: هەرگیز لەیلا خۆت بەراورد مەکە بەو کچە تۆ زۆر لەو جوانتری.! بەڵام ئەو کوێر بوە لەئاستی تۆ . ئە ڕەوشت بەرزی و جوانییەکەتی نەبینیوە

لەیلا: توخوا من هەموو شەوێک ئێوە دەخەوتن نوێژم دەکردو دەگریام «ئەموت خوایە گیان پێمیی شاد بکەوە خودایە ببمە خانمی ماڵەکەی» کەچی کچێکی هێناوە خوا ئەزانێت چۆنە! «بەگریانەوە وتی«بەگریانەوە وتی

ڕۆز: لەیلام ئەزانم بەخوا.. بەڵام دڵنیابە خوا جوانترینی بۆت داناوە ئەونە خۆت خەمبار مەکە تۆ شایەنی ئەو هەموو ئازارە نیت ئەسڵەن ئەو شایەنی خۆشەویستی تۆ نییە

لەیلا: من ئیتر هیچ کەسێکم ناوێت ڕۆز من دوای موڕاد چۆن کەسی ترم خۆش بوێت؟! من ئەمرم« بەگریانەوە وتی»

رۆز: توخوا لەیلام وا لەخۆت مەکە خوشکەکەت فیدات بێت بەس وامەکە.. « بەگریانەوە وتی

"لەدەرگا درا"

Stoppp..

~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~

1105 words

*•بەردەوام دەبێت*•

Vote

Comment

بەهیوای بەدڵبوون💕